بومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر 6:16 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە سلێمانی و دەوروبەری هەژاندووە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە سەنتەری بومەلەرزەکە 152 کیلومەتری چیای ئەزمەڕ بووە.


AM:11:08:17/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 30204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو