تەرمی چوار کۆچبەرە خنکاوەکە گەشتەوە هەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز-
تەرمی چوار کۆچبەرە خنکاوەکە گەشتەوە هەرێمی
کوردستان و لە دەروازەی ئیبرایم خەلیل لەلایەن کەسوکاریانەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
تەرمی ئەو چوار کۆچبەرەی کە لە دەریای ئیجە
خنکابوون لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هێنرانەوە کوردستان.
لەلایەن کەسوکاریان و چەند بەرپرسێکی
حکومیەوە پێشوازی لە تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان کرا.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ئاری جەلال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران بە وێستگە نیوزی
ڕاگەیاندبوو "سیان لەوانە دەبرێنەوە زاخۆ و یەکێکیشیان دەبرێتە دهۆک".
شه‌وی چوارشه‌ممه 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 له كه‌ناراوه‌كانی
شاری ئیزمیری توركیا و له‌كاتی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ یۆنان، به‌له‌مێك كه 35
كۆچبه‌ری تێدابوو ژێرئاوكه‌وت كه 16 سه‌رنشینی كورد بوون، دواتریش تەرمی چوار
لەوانە دۆزرایەوە و نیوەڕۆی دوێنێ لە ئیزمیرەوە بەرەو کوردستان بەڕێکران.
AM:10:52:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت