هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەناچێت


وێستگە نیوز-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ناتوانێت هەڵبژاردنی ئەننجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەببات.

مەعن هیتاوی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستیان بە شەش مانگ هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕیکوپێکی بەڕێوەببەن.

سەرۆکی کۆمسیۆنی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو "ناتوانن هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدەن کە ٢٢ی کانونی یەکەمیئەمساڵە".


هیتاوی ئاماژەی بەوەش کردووە "بەهۆی ئەوەی پەرلەمان ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەڵوەشاندوەتەوە و کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵپەساردووە ناتوانن دەستبکەن بە ئامادەکاریەکان و دەبێت حکومەتی نوێ چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرواری ٢٢ی کانونی یەکەمی ئەمساڵئ دەستنیشانکردبوو بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان.


AM:10:17:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت