لە کەرکوک ئەفسەرێکی هەواڵگر کوژرا
وێستگە نیوز-
لە پێکدادانێی نێوان پۆلیسی فیدراڵی و
چەکدارانی داعشدا لە شارەدێی زاپ لە نزیک کەرکوک ئەفسەرێکی هەواڵگر کوژرا.
ئێوارەی دوێێنێ سێشەممە لە شارەدێی زاپی سەر
بە پارێزگای کەرکوک پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و پۆلیسی فیدراڵیدا ڕوویدا.
لە پێکدادانەکەدا ئەفسەرێکی هەواڵگری لیوای
١٠ی پۆلیسی فیدراڵی بەدەستی چەکدارانی داعش کوژرا و دوو پۆلیسیش برینداربوون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست وێسگتە نیوز
کەوتوون لە شەڕەکەدا چوار چەکداری داعشیش کوژراون.
AM:09:27:17/10/2018
ئهم بابهته 5088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت