ئەمڕۆ تەرمی چوار کۆچبەری خنکاو دەگاتەوە کوردستان
تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان لەکاتی بەڕێکردنیان بەرەو کوردستان
وێستگه نیوز -
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ته‌رمی چوار په‌نابه‌ری كورد ده‌هێنرێته‌وه هه‌رێمی
كوردستان.
ئاری
جلال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به وێستگە نیوزی ڕاگەیاند
"ئەو چوار تەرمەی کە دوێنێ لە ئیزمیرەوە بەرەو کوردستان بەڕێکران ئەمڕۆ
دەگەنەوە کوردستان".
ناوبراو
ئاماژەی بەوەشکرد "هەریەک لە تەرمەکان ڕادەستی خیزانەکاننیانن دەکرێنەوە لە
سارەکانی خۆیان".
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
وتیشی "سیان لەوانە دەبرێنەوە زاخۆ و یەکێکیشیان دەبرێتە دهۆک".
شه‌وی
چوارشه‌ممه 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 له كه‌ناراوه‌كانی شاری ئیزمیری توركیا و له‌كاتی
هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ یۆنان، به‌له‌مێك كه 35 كۆچبه‌ری تێدابوو ژێرئاوكه‌وت
كه 16 سه‌رنشینی كورد بوون، دواتریش تەرمی چوار لەوانە دۆزرایەوە و نیوەڕۆی دوێنێ
لە ئیزمیرەوە بەرەو کوردستان بەڕێکران.
AM:09:02:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت