وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی خاشقچی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد و پێی وت چاكسازی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بكات و خەریکی ماڵی خۆی بێت.
له جریوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ناشمه‌وێت بتدوێنم، به‌ڵام له‌به‌ری ئه‌وه‌ی دنیا به هاتوهاواره بێ بنه‌ماكانت بۆ خاشقچی پڕكه‌ی كه هیچ نییه و ته‌نها هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه، له‌بری ئه‌وه‌ش داوای لێكۆڵینه‌وه بكه‌یت، پێش هه‌موو شتێ پشكنینێك بۆ چاوت بكه به‌ڵكو ئه‌وه ببینی كه له یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و سوریا و میانمار و ئه‌فریقا و... روو ده‌دات، له‌وێ گۆڕه‌كان پڕبوون و جه‌نگ ته‌ختی كردون و په‌تا هاڕیونی".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در پرسیار له تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه چ پێشكه‌وتنێكه له‌ملاوه به‌رگری له‌و رۆژنامه‌نوسانه كه له‌سه‌ر نه‌هامه‌تیی گه‌له‌كیان ده‌نوسن و له‌لاشه‌وه وڵاته‌كه‌یان به بیانوی بێ مانا داگیر ده‌كه‌یت و بنكه شومه‌كانتی لێ داده‌نێیت".
سه‌در به تره‌مپ ده‌ڵێت: "نه‌خێر ئه‌ی فیرعه‌ون، تۆ خه‌می ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی كه‌نداوته تا ئه‌مریكا به ده‌وڵه‌مه‌ندی بمێنێته‌وه و ئه‌فریقا و وڵاتانی دیكه‌ش له هه‌ژاری و به‌شخوراویدا بژین، باشتره ئاوڕ له هه‌ژارانی وڵاته‌كه‌ت و ئەو ئافات و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی وڵاته‌كه‌ت بده‌یته‌وه كه وه‌ك چۆن تاوه‌ره‌كانی بازرگانیی جیهان روخاند، رەنگە ئاواش وڵاته‌كه‌ت بڕوخێنێت."
له دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنبونی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی بێسه‌روشوێن بووی سعودیه له 2ی تشرینی یەکەمی 2018، كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوه وه‌رگرتوه و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه، بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش مایك پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد.
PM:10:26:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 10508
جار خوێنراوه‌ته‌وه