هاتووچۆ هۆشداری ده‌داته شۆفێری ته‌كسییه‌ك و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌تی ده‌داتێ
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته شۆفێری ته‌كسییه‌ك كه دوو فسفۆری دیلانتیریتی شكاندووه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا فسفۆری تازه له شوێنیان دابنێت به‌پێچه‌وانه‌وه نیشانه‌ی گلدانه‌وه ده‌خرێته‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ته‌كسییه‌كی بڵاوكرده‌وه.
فازڵ حاجی نووسیویه‌تی: "كاكی ته‌كسی به‌به‌ڵگه‌وه له فلكه‌ی بازه‌كه ئه‌مڕۆ دوو فسفۆری دیلانتیریت شكاند و به‌سه‌ریان كه‌وتی كه به‌ڵگه‌كان حاشا هه‌ڵنه‌گرن".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "بۆیه له‌سه‌رته كه به‌خۆت هه‌ردووك فسفۆڕ چاك بكه‌یته‌وه و هی تازه له شوێنه‌كه‌یان دابنێیته‌وه له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا". هۆشداریشی داوه به شۆفێره‌كه كه "ئه‌گه‌ر نا نیشانه‌ی گلدانه‌وه ده‌خرێته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و زیانه‌كانت به‌چه‌ند قات لێوه‌رده‌گرین".
PM:09:56:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 37732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت