عه‌بادی: وه‌زیره‌كان راسپێدراون پۆسته‌كانیان به‌ته‌واوی راده‌ست بكه‌نه‌وه‌

‌عەبادی ئەوکاتەی چاوەڕوانیی پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی دەکرد

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ كۆتایی هاتوی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ وەزیرەكانی كابینه‌كه‌ی راسپاردوە پۆسته‌كانیان بە تەواوی تەسلیمی حكومەتی داهاتوو بكەن.

لە وتاری هەفتانەی خۆیدا كه‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 پێشكه‌شیكرد، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ماوه‌ كۆتایی هاتوی عیراق رایگەیاند: حكومەتی ئێستای عیراق هەموو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پیاده‌كردنی دەسەڵاتە دەستورییەكانی لە روبەروبونەوەی تیرۆردا.

سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیش، عه‌بادی رایگه‌یاند: وەزیرەكانی حكومەتم راسپاردوە كە پۆسته‌كانیان بە تەواوی تەسلیمی حكومەتی داهاتوو بكەن.

وتیشی: ئەركی حكومەتە بودجەی گشتی لە وادەی خۆیدا پێشكەش بكات، ئه‌وه‌ش لەسەر بنەمای خەمڵاندنی نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 56 دۆلار.

سەرۆك وەزیرانی ماوه‌ كۆتایی هاتوی عیراق وتیشی: تانەی لە بڕیاری دادگای كارگێری داوە سەبارەت بە راگرتنی فەرمانی لەكار لابردنی فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە پۆستەكەی.


PM:07:43:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو