كونسوڵی سعودیه ئه‌سته‌نبوڵی جێهێشت
جەمال خاشقچی
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه دوای پشكنینی كونسوڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی له ئیسته‌نبوڵ، سه‌ركونسوڵی ئه‌و وڵاته توركیای جێهێشتووه.
رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د عتێبی، كونسوڵی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ كاتژمێر 5ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی سعودیه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه به‌ره‌و ریازی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رۆیشتوه.
له‌وكاته‌وه‌ی كه جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی ئۆپۆزسیۆنی سعودی له 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018ه‌وه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستنه‌بوڵ دیارنه‌ماوه، سه‌ركونسوڵ شوێنكه‌ی جێنه‌هێشتووه.
هاوكات كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تور له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌و ه‌كه ئه‌نقه‌ره داوای له سه‌ركونسوڵ نه‌كردوه وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و ئه‌و به‌رپرسه به ویستی خۆی به‌ره‌وه سعودیه گه‌ڕٍاوه‌ته‌وه.
رۆژی 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی هاوسەر گیری جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنوسی ناوداری سعودی لەسەر ئاستی جیهان چووه ناو کونسوڵخانەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ و هەر ئەو چونە ژورەوەیەیە و تائێستا نه‌هاتوه‌ته ده‌ره‌وه و بێسه‌روشوێنه.
ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند كه "پێویسته حكومه‌تی سعوودیه وه‌ڵامێكی ورد و ته‌واو له‌باره‌ی پرسی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی به ره‌گه‌ز سعودی بدات و چاره‌نوسی ئاشكرا بكات".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا باسله‌وه ده‌كه‌ن خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كراوه و سعودیه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه.
جەمال خاشقچی لە ساڵی 1985 لە شاری مەدینەی پیرۆز لە دایک بووە و به‌وه ناسراوه كه ره‌خنه‌ی توند لە دەسەڵاتدارانی سعودیە ده‌گرێت بەتایبەت دوای ئەوەی محەمەد سەلمان بوو بە شازادەی جێ‌نشین و بەڵێنیدا چاکسازی له وڵاته‌كه‌یدا بكات.
خاشقچی، وتبوی: چاکسازییەکانی محەمەد سەلمان هاوکاتن لەگەڵ شەپۆلێکی دەستگیرکردن و داپڵۆسین.
خاشقچی بواری رۆژنامەگەری لە زانکۆی ئیندیانای ئەمریکی خوێندوە و وەک پەیامنێر دەستی بە کاری رۆژنامەوانی کردوە، دوای ڕوماڵکردنی رووداوەکانی ئەفغانستان و جەزائیر و کوەیت و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە سەدەی رابردودا زیاتر ناوبانگی پەیدا کردوە.
لە ساڵی 2004 بە سەرنوسەری رۆژنامەی "وەتەن" دیاری‌کرا، دواتر بێ ئەوەی روونی بکەنەوە لەکاریانخست، لەهەمانساڵدا وەک راوێژکاری راگەیاندنی ئەمیر "ترکی ئەلفەیسەڵ" دەست بەکاربوو، چەند ساڵێک لەوکارەیدا بەردەوام بوو.
لە ساڵی 2015 بە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی"ئەلعەرەب" دانرا کە بارەگاکەی لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بوو، خاوەنەکەی ئەمیر"وەلید بن تەڵاڵ" بوو بەڵام بەخێرایی دایانخست.
لە مانگی ئەیلولی 2017 دا رۆژنامەی"ئەلحەیاتی لەندەنی" کە خاوەنەکەی ئەمیر خالید بن سوڵتان بوو پەیوەندی خۆی لەگەڵ خاشقچی کۆتایی پێهێنا و نوسینەکانی بۆ بڵاو نەکردەوە، بەو بیانوەی دەستدرێژین بۆ سەر سعودیە.
خاشقچی پێش بێسەروشوێن کردنی لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە تاراوگەی دەژیا، خاشقچی بەرهەمی زۆری هەیە و بوونەتە جێی سەرسورمانی زۆرێک لە خوێنەران ،لەوانە" پەیوەندییە بیرازەکانی – سعودیە دوای 11ی ئەیلول ، بەهاری عەرەب زەمەنی ئیخوان موسلمین، داگیرکردنی بازاڕی سعودی".
لەزۆر روەوە وەک شارەزایی کاروباری ناوخۆیی سعودیە سەیرکراوە، لە ساڵی 2017 بریاری جێهێشتنی سعودیەی دا، ئەوەش کاتێک راپۆرتەکان باسیان لە ئەنجامدانی هێرشی دەسەڵاتدارانی سعودیە دەکرد بۆسەر کاری رۆژنامەگەری لەو وڵاتە.
PM:06:07:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 8660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت