به‌ڤیدیۆ... كچێك چه‌قه‌ڵێكی برده نه‌خۆشخانه‌ی رانیه بۆ چاره‌سه‌ر
وێستگه نیوز -
شه‌وی رابردوو له شارۆچكه‌ی رانیه ئۆتۆمبێلێك له چه‌قه‌ڵێك ده‌دات و دواتر كچێك چه‌قه‌ڵه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌گوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رانیه.
عومه‌ر حاجی لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك گرته‌یه‌كی ڤێدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "شه‌وی رابردوو 15 له‌سه‌ر 16ی تشرینی یه‌كه‌م له سه‌ر رێگای دارستانی رانیه ئۆتۆمبێلێك له چه‌قه‌ڵێك ده‌دات و ده‌ڕوات، ئۆتۆمبێلی دوای رووداوه‌كه كچێك ده‌بێت كه ده‌یبینێت بارودۆخی خراپه، چه‌قه‌ڵه‌كه هه‌ڵده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌یگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه رانیه".
عومه‌ر حاجی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی من بینیم ئه‌و كچه زۆر پێوه‌ی ماندوو بوو، ئه‌شیعه‌ی بۆ گرت قاچێكی شكابوو ده‌یویست بۆی له‌گه‌چ بگرن".
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دواتر كه دكتۆر سه‌یری كرد وتی نه‌زیفه ده‌مرێت".
PM:05:51:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 43640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت