هادی عامری كوژرانی گه‌وره‌ سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند

‌هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كوژرانی به‌رپرسی سه‌ربازیی رێكخراوی داعشی له‌ پارێزگای دیاله‌ راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بچڕبچڕدا، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان به‌رپرسی سه‌ربازیی رێكخراوی داعشیان له‌ پارێزگای دیاله‌ كوشتووه‌ كه‌ به‌ "ئه‌بو زوحا" ناسراوه‌.

به‌وته‌ی عامری، كوژرانی ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی داعش هاوكارده‌بێت بۆ سه‌قامگیرتربونی ئاسایش له‌ دیاله‌ و وتویه‌تی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان".

له‌ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ كۆتایی هاتوی عیرق رزگاركردنی سه‌رجه‌م خاكی عیراقی له‌ چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌ داگیركردنی روبه‌رێكی به‌رفراوان له‌ خاكی عیراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌ له‌ 11ی حوزه‌یرانی 2014 هاته‌ عیراقه‌وه‌.


PM:05:14:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت