ئه‌مریكا ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی گروپه‌ ئایینه‌ سته‌ملێكراوه‌كانی عیراق ته‌رخان ده‌كات

‌جۆن سۆلیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

وێستگه‌ نیوزـ

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 180 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردنی گروپه‌ ئاینییه‌ سته‌ملێكراوه‌كانی عیراق ته‌رخان ده‌كات.

له‌ میانی سه‌ردانی جۆن سۆلیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی قوڵی واشنتۆن بۆ هاوكاریكردنی گروپه‌ ئاینییه‌ چه‌وسێنراو و سته‌ملێكراوه‌كان كردوه‌ته‌وه‌، به‌ گروپه‌ ئایینییه‌كانی ناو عیراقیشه‌وه‌.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایگه‌یاندوه‌: "واشنتن به‌ شانازییه‌وه‌ بڕی 178 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ بۆ هاوكاریكردنی گروپه‌ ئاینییه‌ سته‌ملێكراوه‌كان ته‌رخان ده‌كات، به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش تێكڕای هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بواری بوژاندنه‌وه‌ و ئه‌منیی عیراق له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ تائێستا ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار."

سۆلڤیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ به‌های 300 ملیۆن دۆلار، ئه‌ولویه‌ت به‌و ناوچه‌ جوگرافیانه‌ دراوه‌ كه‌ كه‌مینه‌ ئایینییه‌كان لێی نیشته‌جێن، وه‌ك ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ باكوری عیراق.



PM:05:03:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو