له‌سه‌ر بڕانی كاره‌بای نیشتمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد، پێدانی كارەبا لە رۆژی 19ی ئەم مانگەوە بۆ چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە، نەك هەر بەتەواوەتی كارەبا نەدرێتە هاوڵاتیان.


ئه‌ندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی‌ كارەبای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا راگەیاند، "بەهۆی ئەوەی تەنها دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكوژێتەوە، پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە، چونكە تەنیا ئەو دوو وێستگەیە لەهەرێمدا نییە، بەڵكو 300 بۆ 400 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە كارەبا بە تەواوی ناكوژێتەوە تەنها چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە".

سالار حسامەدین، راشیگه‌یاند: پێدانی كارەبا بەهۆی كارنه‌كردنی‌ ئەو دوو وێستگەیەدا چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە لەوەی كە ئێستا بە هاوڵاتیان دەدرێت و لەو ماوەیەشدا موه‌لیدە ئەهلییەكان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كە دەبێت كارەبا بدەنە هاوڵاتیان.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد: كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو وێستگه‌یه‌ له‌و چه‌ند رۆژه‌دا كاریگه‌ری‌ ئه‌و تۆی‌ نابێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كاره‌با به‌ هاوڵاتیان، له‌و چه‌ند رۆژه‌شدا به‌وردیش چاودێری‌ ره‌وشی‌ كاره‌با ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو وێستگه‌یه‌ كه‌مترین كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر خشته‌ی‌ كاره‌بای‌ هه‌بێت.

هه‌روه‌ك وتیشی‌: "ئێستا موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جگه‌ له‌ كاتژمێر 8ی‌ به‌یانی‌ بۆ 12 ی‌ نیوه‌ڕۆ له‌ ئاماده‌باشدان هه‌ركاتێك كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن به‌هاوڵاتیان".

دوێنێ دووشەممە وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "رۆژی هەینی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، كۆمپانیای دانەغاز بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی، بەهۆی بەستنەوەی بۆرییەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تا 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت".

هــ. ر


PM:02:07:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 38812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو