له ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا
تەمامە خراپبوەکە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان له عه‌لوه‌ی شاره‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپ‌دا گرتووه كه له ژێره‌كه‌یدا جگه‌ری به‌ستوو هه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی كه‌لاردا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: له ناو عه‌لوه‌ی كه‌لار لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌مانه‌ی خراپ و له ژێره‌وه‌ی باره ته‌ماته‌كه‌ش بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه به‌سه‌رچووه و هاوكات قه‌ده‌غه‌شه.
راشیگه‌یاند: له‌كاتی پشكنینی عه‌لوه‌ی كه‌لار له لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه، له ناو دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه به پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان شیاونه‌بوون بۆ خواردن.
ئه‌وه‌شی وتووه: "له كاتێكدا له ناو بارهه‌ڵگره‌كان باره‌كه هێنرانه خواره‌وه، له ژێره‌وه‌ی ته‌ماته‌كان بڕی 518 كیلۆ جگه‌ری مریشك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه به‌سه‌رچووه و هاوكات جگه‌ری به‌ستوو قه‌ده‌غه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به شێوه‌ی نهێنی له ژێره‌وه‌ی باره‌كان دانرابوون بۆ ئه‌وه‌ی له بازاره‌كانی كه‌لار ساغی بكه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌ش هاتووه: له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه هه‌موو ئه‌و ته‌ماته‌و جگه‌ری به‌ستووه له ناو بران و هاوكات به بڕیاری قایمقامی كه‌لار هه‌ریه‌كه‌و به بڕی 500 هه‌زار دینار غه‌رامه كران و رووبه‌رووی یاساش ده‌كرێنه‌وه.
هــ. ر
PM:12:03:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 52612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت