گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیەوە بڕیار دەدات

‌کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە

وێستگە نیوز-

جڤاتی گشتی گۆڕان لە کۆبونەوەدایە و تاوتوێی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە و چەند لیژنەیەکی فەرعییش پێکدەهێنێت.

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردوەتەوە جڤاتی گشتی بزوتنەوەکە لە مەکۆی سەرەکی لە گردی زەرگەتە لەکۆبونەوەدایە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست وێستگە نیوز کەوتون لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی هەڵژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە دەکرێت کە بڕیاری لێدراوە.

ویستگە نیوز زانیویەتی جڤاتی نشتیمایی بزوتنەوەی گۆڕان لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و تا پێنجشەممەی داهاتوو چەند لیژنەیەکی فەرعیش پێکدەهێنرێن.

دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە ٣٠ی ئەیلول بەڕێوەچوو بەشیوەیەکی بەرچاو کەمیکرد و ئەوەش جگە لەوەی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ساختەکاری کراوە پەیوەندیشی بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەکەوە هەیە، بۆیە جڤاتی نشتیمانی بڕیاریداوە هەڵژااردنی ناوخۆیی پێشوەختە ئەنجامبدات و سەرجەم جومگەکانی بزوتنەوەکە دووبارە ڕیکبخاتەوە.


AM:11:28:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت