چوار کەسی نهوجهوان بەتۆمەتی دزیکردن له دوكانێك دەستگیرکران
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپهڕین ئاشكرایكرد، چوار كهسی نهوجهوان به تۆمهتی دزیكردن دهستگیركراون و دانیان ناوه به تاوهنهكانیاندا.
پۆلیسی راپهڕین لهراگهیهندراوێكدا دهڵێت: "هەفتەی رابردوو هاوڵاتی سکاڵاکار (ع. ب) سەردانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوای کرد و سکاڵای تۆمارکرد لەسەر ئەوەی کە دزی لە دوکانەکەی کراوە لە ناو بازاری حاجیاوە کە بڕێک پارە لە دوکانەکەی بردراوە، بۆیه مەلەفی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەست هات بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەسگیرکردنیان".
راشیگهیاند: دوای بەدەست هێنانی زانیاری لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی بێتواتە لەهەمان رۆژی تۆمارکردنی سکاڵاکە، چوار تۆمەتباری نەوجەوان دەستگیر کران، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە بڕێک پارەیان لە دوکانی سکاڵاکاری ناوبراو دزیوە، هەروەها دانیان بەوەشداناوە کە لە چەند شوێنی تر هەستاون بە ئەنجامدانی تاوانی دزی کردن.
پۆلیسی راپهڕین ئهوهشی وتووه: بەبڕیاری دادوەر هەر چوار تۆمەتبار راگیراون بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیڕاقی لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
هــ. ر
AM:11:11:16/10/2018
ئهم بابهته 1892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت