لەبەردەم ماڵی تاڵەبانی گردبونەوە بەڕێوەدەچێت


وێستگە نیوز-

شۆفێری بارهەڵگرەکانی مەرزی باشماخ بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتیەکان و ئازادکردنی هاوکارە دەستگیرکراوەکانیان لەبەردەم ماڵی تاڵەبانی لە دەباشانی سلێمانی گردبونەوەتەوە.

شۆفۆرێکی مانگرتوو بە وێستگە نیوزی راگەیاند ئەمڕۆ سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکانی باشماخ هاتونەتە سلێمانی و لەبەردەم ماڵی تاڵەبانیدا گردبونەوە ئەنجام دەدەن و داواکاریەکانیان دەگەیەنن بە بەرپرسان.

ئەو شۆفێرە کە نەیویست ناوکەی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەش کرد "داواکاریەکانمان پەیوەستە بەجەند بابەتێکی سەرەکیەوە کە گرنگترینیان ئازادکردنی ئەو شۆفێرانەیە کە لە گگردبونەوەکانی ڕۆژانی پێشوودا دەستگیرکراون".

شۆفێرەکە ڕونیشیکردەوە "نارەزایەتی شۆفێران دەگەڕیتەوە بۆ ئەو مامەڵە خراپەی کە لە دیوی ئێران لەگەڵمان دەکرێت و بەرپرسانی مەرزەکە لێی بێدەنگن".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێکیتر لە داواکاریەکانمان ئەوەیە چەند هێلێکی نوێ دراوە بە خیزانی شەهیدان کە ئەوە بارگرانی لەسەر ئێمە دروستکردووە و ژمارەی بارهەكگرەکانی زیادکردووە".

ماوەی جەند ساڵێکە ناوە ناوە شۆفێری بارهەڵگرەکانی مەزری باشماخ گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و جار لەدوای جار داواکاریەکانیان فراوانتر دەبن و بێ وەڵامیش دەمێننەوە.

شۆفێری بارهەڵگگرەکانی مەرزی باشماخ ژمارەیان ١٥٠ کەسە و هەر یەک لەو بارهەڵگرانە بژێوی ژیانی خێزانێک یان زیاتری لەسەرە.


AM:10:52:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 40708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو