‌فریای خۆی كه‌وت

وێستگه‌ نیوزـ

هه‌یفا وه‌هبی، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی له‌ هۆتێلی (فۆر سیزنس)ی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ عه‌زییه‌كی نمیچه‌روته‌وه‌ به‌ڕێوه‌برد.

گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكراو، به‌تایبه‌ت له‌به‌ر گه‌رمیی ئاهه‌نگه‌كه‌ و گۆرانییه‌كانی هه‌یفا و ئه‌و عه‌زییه‌ی كه‌ له‌لاوه‌ نیمچه‌ روت بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد زۆرێك پێی سه‌رسام بن.

له‌كاتی سه‌ماكردنی هه‌یفا له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانییه‌كانی، خه‌ریك بوو عه‌زییه‌كی زیاتر بكرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌یفا ده‌ستی فریای خۆی كه‌وت و به‌ده‌ست عه‌زییه‌كه‌ی چاككرده‌وه‌ و خۆی له‌و روگیرییه‌ رزگار كرد.


PM:10:43:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 20404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌