پۆلیس هۆکاری کوشتنی بەرپرسە حکومییەکەی راگەیاند
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناحیه‌ی ناڵپارێز به‌فیشه‌ك كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-10-2018 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناحیه‌ی ناڵپارێز به‌فیشه‌ك كوژرا و هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و به‌دوای تۆمه‌تبارانه‌وه‌ن".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "هاوڵاتی ( أ ، أ ، ع ) ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناحیه‌ی ناڵپارێزه ئه‌مڕۆ به فیشه‌ك كوژرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كرا‌و له ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ن".
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسیش هۆكاری ئه‌و رووداوه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئاسه‌واری نزیكه‌ی 15 گوله به جه‌سته‌ی ئاسۆ ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر چه‌وتانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناحیه‌ی ناڵپارێزه‌وه بووه".
PM:09:00:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 20080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت