پۆلیس: گه‌نجێك كۆتایی به ژیانی هێنا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند كه له ناحیه‌ی سێمێل گه‌نجێك كۆتایی به ژیانی هێنا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند كه "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له ناوه‌ندی قه‌زای سێمێل، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا".
پۆلیسی دهۆك ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و گه‌نجه خۆی كۆتایی به ژیانی هێناوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ پشكنین و زانینی هۆكاری راستی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی.
PM:08:37:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 22512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت