شاسوار عه‌بدولواحید و باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عیراق كۆبونه‌وه‌

‌شاسوار عه‌بدولواحید و باڵیۆزی‌ هۆڵەندا لە عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

باڵیۆزی‌ هۆڵەندا لە عیراق سەردانی‌ سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێی‌ کرد و پرسی هەڵبژاردنەکانیان لە عیراق و هەرێم تاوتوێ کرد.
 
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن ئاڕ تی، لە کۆبونەوەکەدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 به‌ڕێوه‌چوو ماتایس ولترس، باڵیۆزی‌ هۆڵەندا لە عیراق و شاسوار عه‌بدولواحید، سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ باسیان له‌ بارودۆخی‌ هەرێمی‌ کوردستان و عیراق كردوه‌ کە چۆن بارودۆخ سەقامگیر بێت و هەیبەت بۆ هەڵبژاردن و پڕۆسەی‌ سیاسی بگەڕێنرێتەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە کە چۆن لە 4 ساڵی‌ داهاتوودا کار بۆ دروستکردنی‌ کۆمسیۆنێکی‌ سەربەخۆ لە عیراق و هەرێم بکرێت تا هەڵبژاردنەکانی‌ داهاتوو بەڕێوەببات، "ئەگەرنا مانایەک نامێنێتەوە بۆ هەڵبژاردن و ڕەنگە هاوڵاتییان پەنا ببەن بۆ ڕێگای‌ تر".

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌م، شاندێکی‌ نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی‌ یان کۆبیش نێردەی‌ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەردانی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێی کرد و لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی‌ جوڵانەوەکە و چەند ئەندامێکی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ جوڵانەوەکەدا کۆبوەوە.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی‌ هەرێمی كوردستان و ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردن و پرسی ساختەکارییەکان تاوتوێ كرا.


PM:08:22:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو