‌سەرۆک کۆمار سەردانی شارێکی خواروی عێراق دەکات
‌بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق

وێستگە نیوز-

لەسەر داوای پارێزگاری زیقار سەرۆک کۆمار سەردانی ئەو شارە دەکات و بەڵینیشی داوە کار بکات بۆ گەسەپێدانی شوێنە گەشتیاریی و ئاسەواریەکان لەو پارێزگایە.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی پارێزگای زیقار سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان کردووە و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکار بوونی سەرۆک کۆمار، چەند بابەتێک تاوتوێ کراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "یەحیا محەمەد باقر پارێزگاری زیقار سەرۆک کۆماری بانگهێشت كرد بۆ سەردانی پارێزگاكەیان بە زوترین كات".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە " سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە لە داهاتودا بە خۆشحاڵیەوە سەردانی زیقار دەكات".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردوەتەوە لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی خزمەت بە لامەرکەزی ئیداری دەکەن و بەڵینیشی داوە کاربکات بۆ گەشەپێدانی گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانی پارێزگای زیقار.


PM:08:13:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 35908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌