پیرانشار..كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد بریندار كرا
کۆڵبەرانی کوردی ئێران
وێستگه نیوزـ
بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بریندار کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه كه ڕۆژی یەکشەممە 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و لانیکەم یه‌كێكیان لێ بریندار کردون.
له هه‌وڵه‌كه‌دا ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە ئاشكراكراوه به‌ناوی "کاوە دەشمیر" كه خەڵکی ئاوایی گزگسەکی سەربە پیرانشاره و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
زانیارییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه باس لە برینداربوونی چەند کۆڵبەری دیکە ده‌كات، بەڵام راگه‌یاندوه كه هێشتا هه‌واڵه‌كه پشتڕاست نەکراوەتەوە.
PM:07:53:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت