ئایدن مه‌عروف: ده‌سه‌ڵات 8 كورسیی كۆتاكانی بۆخۆی بردووه
ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان و كاندیدی سه‌ركه‌وتوی ئه‌و حزبه بۆ خولی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: نابێت ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری كۆتاكان هه‌بێت، چونكه كۆتاكان سیمبولی پێكه‌وه‌ژیانن، وتیشی: 10 كورسیی كۆتای توركمان و كلد و ئاشورییه‌كان، 8 كورسییان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بردویه‌تی.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له 10 كورسیی كۆتای توركمان و كلد و ئاشورییه‌كان، 8 كورسییان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بردویه‌تی و توركمانه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كورسی کێبڕکێیان كردووه نه‌وه‌ك پێنج.
وتیشی: جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێكهاته‌كان به‌تایبه‌ت پێكهاته‌كانی توركمان و كلد و ئاشورییه‌كان كه به‌ناو هه‌ریه‌كه و پێنج كورسیی كۆتامان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دیاریكراوه، پێمان وایه ئه‌وه پێنج كورسیی نییه، به‌ڵكو یه‌ك كورسی بۆ توركمانه‌كان و یه‌ك كورسیی بۆ كریستیانه‌كانه.
به‌وته‌ی ئاید مه‌عروف، "ده‌ستوه‌ردان و فێڵی یاسایی هه‌یه كه له‌هه‌مان كاتدا فێڵی ئه‌خلاقییش هه‌یه، له راستییدا نابێت ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری كۆتاكان هه‌بێت، چونكه كۆتاكان سیمبولی پێكه‌وه‌ژیانن له‌هه‌رێمی كوردستان و له عیراقدا، له‌هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار كه هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامدرا، له پێنج كورسیی كۆتای كریستیانه‌كان ده‌ستوه‌ردان كرا و، چوار كورسییان بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات رۆیشتن و یه‌ك كورسیی راسته‌قینه بۆ كۆتا مایه‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلولیش هه‌مان سیناریۆ دوباره‌وه بویه‌وه، به‌داخه‌وه كه چوار كۆتای توركمان چوو بۆ لایه‌نی دیكه كه به‌ده‌ستوه‌ردان بووه، چوار كورسیی مه‌سیحییه‌كانیش بۆ لایه‌نی دیكه به ده‌ستوه‌ردان رۆیشتووه، واته یه‌ك كورسیی كۆتا بۆ نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییه‌كان و یه‌ك كورسیی راسته‌قینه‌ی كۆتا بۆ توركمانه‌كان مایه‌وه، واته كه ئێمه چوینه هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌وه یه‌ك كورسی مابویه‌وه بۆ ئێمه و یه‌ك كورسیش بۆ مه‌سیحییه‌كان.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 30 ئه‌یلول له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمه‌وه ئایدن مه‌عروف وت: به بۆچوونی من هۆكاری یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌زموونی یه‌كه‌می كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بوو، هۆكاری دیكه‌ش بۆ رێككنه‌كه‌وتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه دروستكردووه و، ده‌بوو ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن، به‌داخه‌وه ئه‌وه 15 رۆژه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه و ئه‌نجامی كۆتایی رانه‌گەیاندراوه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی هه‌رێم به‌گشتی و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت.
وتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنیش به‌ناو بێ لایه‌نن، به‌ڵام له‌ژێر كاریگه‌ریی حزبدان و كاریگه‌ریی حزبیان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان رێككنه‌كه‌ون و به‌شێكیان گومانییان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ده‌ڵێن ساخته‌كاری و ده‌ستوه‌ردان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه، بۆیه له ئێستادا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له 15 یان 16ی مانگ ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام پێدەچێت بۆ كاتێكی دیكه ئه‌و راگه‌یاندنه دوابخه‌ن.
PM:07:40:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت