سروە عەبدولواحید وەڵامی پەیامەکەی سەدری دایەوە
سروە عەبدولوەحید - ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق
وێستگە نیوز-
سروە عەبدولواحید وەڵامی پەیامەکەی سەدری
دایەوە و ڕایگەیاند نەوەی نوێی نشتیمانی پێوسیتیان بە پشتیوانی سەرکردە عێراقیەکان
هەیە و جەختیشیکردوەتەوە پێویستە بەشداربن لە دروستکردنی بڕیارەکاندا.
سروە عەبدولوەحید ئەندامی خولی پێشووی
پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان کە لەم دواییەدا خۆی کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆک
کۆمار و سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی پەیامەکەی موقتەدا
سەدری دایەوە و ڕایگەیاند "نەوەی نوێی نشتیمانیی لە هەرێمی کوردستان پێویستی
بە پشتیوانی هەیە لەلایەن سەرکردە سیاسیە نشتیمانپەروەرە عێراقیەکانەوە".
سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکردووە
"پێویستە سەرکردە سیاسیەکانی عێراق هاوکاربن بۆ بەشداریکردنی ئەو نەوە نوێیە
لە دەرکردنی بڕیارەکاندا و ببنە بەشێک لە بڕیاربەدەستانی عێراق".
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی
عێراق داواشیکردووە "ئەو نەوە نوێیە بەشداربکرێت لە ڕوبەڕووبونەوەی گەندەڵی و
ببێتە بەشێک لە بنیادنانەوە ئابوریەکی بەهێز بۆ وڵات".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا
سەدر ڕابه‌ری ره‌وتی سه‌در ڕایگەیاند
"ده‌مانه‌وێت به‌بێ جیابونه‌وه له‌گه‌ڵمان بژین، ئه‌مه‌ش به‌رزترین مانای
خۆشه‌ویستییه تا له عیراقێكی یه‌كگرتودا پێكه‌وه بین، ده‌مانه‌وێت یه‌كگرتوو و
به‌هێز بن، نه سته‌م بكه‌ن و سته‌میشتان لێ بكرێت".
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ كورد و
سیاسه‌تمه‌تدارانی كورد، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای کردووە "وه‌رن با ئه‌و
پاروه نانه به دادپه‌روه‌ری پێكه‌وه بخۆین و دابه‌ش بكه‌ین" ده‌شڵێت:"رێگه
ناده‌ین ده‌ستدرێژیتان بكرێته‌سه‌ر، ده‌شزانین كه له‌نێو ئێوه‌دا كه‌سانێك هه‌ن
دادپه‌روه‌رن و جیاوازی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا ناكات، ته‌نها له خواپه‌رستی و
خۆشه‌ویستیی نیشتماندا نه‌بێت".
موقته‌دا سه‌در روی له گه‌لی كورد و
سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كردوه‌و وتویه‌تی: " وه‌رن با عیراق رزگار بكه‌ین، واز
له پشكپشكێنه بهێنین ، وەرن با هه‌رچی گه‌نده‌ڵه دووری بخه‌ینه‌وه، وه‌رن با
به روخساری نوێ، كه هه‌یبه‌ت و پێگه‌تان به‌رزبكاته‌وه، شكۆ بۆ عیراق بگه‌ڕێنینه‌وه".
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در وتویه‌تی:
"پێویسته نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی نوێتان یەکبخەن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه دەبین
به‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانی له عیراق ده‌كه‌ن"،باسی له شاری كه‌ركوكیش كرد‌و و وتی: "با كه‌ركوكیش بكرێته سومبولی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م
تایه‌فه و نه‌ته‌وه‌كان".
PM:07:31:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 13644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت