سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی رابردوو و سبه‌ینێ سێشه‌ممه مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك هێزی ئه‌منی دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی وت: "سبه‌ینێ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزی به‌رگریی و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوودا وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:06:40:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 34412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت