موقته‌دا سه‌در بۆ کورد: وەرن با عیراق رزگار بکەین
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی كورد و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد كرد و وتی: وەرن با بە دادپەروەری پاروە نانەکە دابەش بکەین و عیراق رزگار بکەین.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ئاراسته‌ی كردووه، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت:"ده‌مانه‌وێت به‌بێ جیابونه‌وه له‌گه‌ڵمان بژین، ئه‌مه‌ش به‌رزترین مانای خۆشه‌ویستییه تا له عیراقێكی یه‌كگرتودا پێكه‌وه بین، ده‌مانه‌وێت یه‌كگرتوو و به‌هێز بن، نه سته‌م بكه‌ن و سته‌میشتان لێ بكرێت".
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ كورد و سیاسه‌تمه‌تدارانی كورد، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: "وه‌رن با ئه‌و پاروه نانه به دادپه‌روه‌ری پێكه‌وه بخۆین و دابه‌ش بكه‌ین" ده‌شڵێت:"رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژیتان بكرێته‌سه‌ر، ده‌شزانین كه له‌نێو ئێوه‌دا كه‌سانێك هه‌ن دادپه‌روه‌رن و جیاوازی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا ناكات، ته‌نها له خواپه‌رستی و خۆشه‌ویستیی نیشتماندا نه‌بێت".
موقته‌دا سه‌در روی له گه‌لی كورد و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كردوه‌و وتویه‌تی: " وه‌رن با عیراق رزگار بكه‌ین، واز له پشكپشكێنه بهێنین ، وەرن با هه‌رچی گه‌نده‌ڵه دووری بخه‌ینه‌وه، وه‌رن با به روخساری نوێ، كه هه‌یبه‌ت و پێگه‌تان به‌رزبكاته‌وه، شكۆ بۆ عیراق بگه‌ڕێنینه‌وه".
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در وتویه‌تی: "پێویسته نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی نوێتان یەکبخەن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه دەبین به‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانی له عیراق ده‌كه‌ن"، باسی له شاری كه‌ركوكیش كرد‌و و وتی: "با كه‌ركوكیش بكرێته سومبولی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م تایه‌فه و نه‌ته‌وه‌كان".
رۆژی شه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی هاوشێوه‌ی سوننه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان كرد و داوایكرد به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی بخرێت، داوای كه‌سانی ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆشی بۆ پێكه‌وه‌ژیان كرد كه دووربن له "خه‌نجه‌ری ناپاكی و گه‌نده‌ڵی".
PM:04:46:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 29584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت