عه‌بدوڵای مه‌لا نوری بێده‌نگی شكاند
عه‌بدوڵای مه‌لا نووری
وێستگه نیوز ـ
عه‌بدوڵای مه‌لا نووری، هه‌ڵسوڕاوی دیاری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێده‌نگی شكاند و رایگه‌یاند، شكست و كرداره هه‌ڵه‌كان به رقلێبوونه‌وه و پاكتاوكردنی هه‌ڵسوڕاوانی ره‌خنه‌گر چاره‌سه‌ر نابێت.
عه‌بدوڵای مه‌لا نووری، له په‌یامێكدا كه‌له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه له باره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی له باره‌ی سزادانی له لایه‌ن رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌شت هه‌ڵسوڕاو پشتیوانی لێده‌كه‌ن، ناوبراو ده‌ڵێت: "هێشتا دڵسۆزانێک بە گومانن لە راستی ئەم نوسراوەو ناوەڕۆکەکەی و دەپرسن ئاخۆ راستە؟!".
عه‌بدوڵای مه‌لا نووری ده‌ڵێت: "وەک وڵامێک بۆ هەموان: بەڵێ نوسراوەکەو ناوەڕۆکەکەشی راستە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "شکست و کردارە هەڵەو هەڵوێستە خراپەکانتان، بە شاردنەوەو بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و، بە رقلێبونەوەو پاکتاوکردنی هەڵسوڕاوانی رەخنەگر چارەسەر نابن و قەرەبو ناکرێنەوە".
رۆژی هه‌ینی رابردوو نووسراوێک له جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه دزه‌ی كرد كه ناکۆکی لەنێوان رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و عەبدوڵای مەلا نوری هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکەدا سەریهەڵداوە و ناکۆکیەکە گەشتوەتە ئاستێک کلیلی ژوری سکرتاریەتی جڤاتی نشتیمانی لە عەبدوڵای مەلا نوری وەرگیرێتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ناو نوسراوەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیە لیژنەیەک سەردانی رێکخەری گشتیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە ئەو ململانێیە دەرەنجامی ئەو پڕۆژەیەیە کە عەبدولای مەلا نوری و چەند هەڵسوڕاوێکی تر ئامادەیان کردووە بەناوی "هەڵسانەوەی گۆڕان".
لە نوسراوەکەدا کە ناوی (ئەمین بەکر و ئیسماعیل نامیق و غالب محەمەد و شێرکۆ حەمەئەمین و چیا عەباس و ئومێد حەمە عەلی و کاوە محەمەد)ی لەسەرە داوا لە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کراوە سنوورێک بۆ ئەو رێکارە مەترسیدارانە دابنێت و هۆشداریشیان داوەتە عومەری سەید عەلی کە ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت هەڵوێستی تریان دەبێت.
هــ. ر
PM:12:39:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 48852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت