ژه‌مه خواردنێك به نرخێكی خه‌یاڵی مشتومڕی نایه‌وه
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ژه‌مه خواردنێكی ئێواره بڵاوكرایه‌وه كه نرخه‌كه‌ی مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، مانگی رابردوو چێشتخانه‌ی The banquet له شه‌نگهای له وڵاتی چین ژه‌مه خواردنێكی پێشكه‌ش به یه‌كێك له سه‌ردانكه‌رانی چێشتاخه‌كه كردوه و كۆی نرخه‌كه‌ی 60 هه‌زار دۆلار بووه.
ژه‌مه خواردنه‌كه پێكهاتبوو له كافیاری نایاب (5 هه‌زار و 700 دۆلار)، شه‌رابی هیلام (15 هه‌زار دۆلار) و شۆربای كلكی تیمساح (2 هه‌زار و 500 دۆلار)، ئه‌و كه‌سه‌ش كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئه‌و ژه‌مه‌ی خواردوه، كوڕی به‌ناوبانگترین بازرگانی چین بووه.
هه‌ر له‌و ژه‌مه خواردنه‌دا 20 خواردن و خواردنه‌وه‌ی سار د وگه‌رم و خواردنه‌وه‌ی كحولی و جگه‌ره پێشكه‌ش به كوڕی بارزگانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه كراوه، ئه‌مه جگه‌له ژه‌مێكی تیبه‌ت بۆ شۆفێره‌كه و پاره‌ی سێرڤس كه سه‌رجه‌می گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 60 هه‌زار دۆلار.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و نرخه گرانه‌ی خواردنه‌كه، به‌رپرسانی شانگهای ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی چێشتخانه‌كه كردوه.
وه‌ك ئاشكرا بووه خواردنه‌كه بۆ كوڕێك به‌ناوی جیانگ شین ئاماده‌كراوه كه كوڕی گه‌وره بازرگانێكی چینییه به‌ناوی جیانگ كۆنلۆنگ كه خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كه به‌ناوی China Rare Earth Holdings و كوڕه‌كه‌شی به‌وه ناسراوه كه شه‌یدای ئۆتۆمبیله وه‌رزشییه‌كانه.
جیانگ شین، کوڕی بازرگانە دەوڵەمەندەکە و وەسڵی خواردنەکەی
PM:08:45:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت