سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی رابردوو و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ش دوو وه‌زاره‌ت و كه‌مئه‌ندامان مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی وت: "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت".
هاوكات سامان حسێن، سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه پێی راگه‌یه‌ندراوه كه رۆژی دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوودا وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:08:06:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 12048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت