قائیمقامی سۆران: دەنگی بومەلەرزەکە وەک دەنگی تەقینەوە بووە


وێستگە نیوز-

قائیمقامی قەزای سۆران ڕایگەیاند دەنگی ومەلەرزەکان ئاسایی نەبووە و لە دەنگی تەقینەوە چووە و ڕاشیگەیاندووە قەزاکەیان لەسەر هێڵی بومەلەرزە نییە.

كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی قەزای سۆران لە رونکردنەوەیەکدا کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندووە " بومەلەرزەی دووەم کە ئێوارەی ئەمڕۆ بوو گوڕەکە 3.9 بووە".

قائیمقامی قەزای سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە "بومه‌له‌رزه‌كه‌ ته‌نیا 10 كم قوڵ بووه‌ له‌ ناخی زه‌وی و 12كم له‌ باكوری شاری سۆران بووه‌ و ده‌نگێكی له‌ شیوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ هه‌ڵگرتوه‌".

ناوبراو ئاشکرایکردووە "پێشبینی دەکرێ نەک ھەر دەنگ بەڵکو ڕوناکی و تیشکیشی لێ دەرکەوێ".

ئەوەس لە کاتێکدایە قەزای سۆران لەسەر هێڵی بومەلەرزە نییە و لە مێژووی ئەو ناوچەیەدا کەمترین بوومەلەرزە رویداوە، لە سوی ڕابردووەوە ئەوە دووەم جارە ببوومەلەرزە لەو شارە دەدات و شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە کاتی بومولەرزەکەد دەنگێکی نا ئاسایی بیستراوە.


PM:07:08:14/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 41124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو