به‌ڤیدیۆ.. تره‌مپ پرسیارێكی سه‌یر له قه‌شه برۆ‌نسن ده‌كات
ترەمپ و قەشە ئاندرۆ و هاوسەری قەشەکە
وێستگه نیوزـ
له‌میانی پێشوازیكردنی له قه‌شه ئاندرۆ برۆ‌نسن و هاوسه‌ره‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پرسیارێكی سه‌یری له قه‌شه كرد و پێی وت له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكادا ده‌نگت به‌كێ داوه.
سه‌ره‌تا دۆناڵد تره‌مپ به گاڵه‌ته‌وه پرسیاره‌كه‌ی له هاوسه‌ری قه‌شه كرد و وتی: "ده‌نگت به كێ داوه"، له‌وكاته‌شدا ئاماده‌بوان دایانه قاقای پێكه‌نین، پاشان تره‌مپ هه‌رخۆی وه‌ڵامی داوه‌یه و وتی: "خۆم وه‌ڵامه‌كه ده‌زانم".
هه‌ر له‌وكاته‌شدا قه‌شه ئاندرۆ قسه‌كه‌ی له ده‌می تره‌مپ وه‌رگرته‌وه و وتی: "كارتی ده‌نگدانه‌كه‌م له زیندانه‌وه ناردوه‌ته‌وه"، تره‌میش پێكه‌نی و ده‌ستێكی خسته سه‌ر شانی.
رۆژی 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، چواره‌مین دانیشتنی قه‌شه برۆ‌نسن له شاری ئیزمیر به ڕێوه‌چوو، تێیدا دادگا بڕیار سێ ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر قه‌شه‌كه‌دا سه‌پاند، به‌ڵام به گوێره‌ی یاساكانی توركیا، هه‌ر كه‌سێك دوو ساڵ له به‌ندیخانه به‌سه‌ر ببات ئازاد ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه دوو ساڵ زیاتره ده‌ستبه‌سه‌ره، یاساكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا و ئازاد كرا.
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوز، دادگاییكردنی ئه‌و قشه‌یه زیاتر له سیناریۆ ده‌چێت، كه دواجار چوار له شایه‌تحاڵه‌كان، شایه‌تی خۆیان گۆڕی بوو.
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا گرژی تێكه‌وتبوو، وه‌ك سكای نیوزیش ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ره‌نگه ئازادكردنی قه‌شه‌كه، هه‌وڵێكی ئه‌نقه‌ره بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن و بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه‌یان له ساڵی 2016ه‌وه ده‌ستگیركردبوو.
PM:05:32:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 11124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت