سوپرایزى بۆ خاشقچی کرد


خەدیجە جەنگیز دەزگیرانى جەمال خاشقچى رۆژنامەنوسى دیارى سعودى لە تویتێکدا بۆ خاشقچى دەڵێت، ویستم ساڵیادى لەدایکبوونت بکەمە سوپرایز بۆت.

خەدیجە لە تویتەکەیدا نوسیوتى"لە 60 ساڵەى لەدایکبوونتدا پلانى من ئەوە بوو لەو رۆژەدا سوپرایزێکت بۆ بکەم".

سوپرایزەکەى خەدیجە بۆ خاشقچى دەزگیرانى بانگهێشتکردنى هاوڕێکانى جەمال بووە بۆ یەکێک لە چیشتخانەکانى ئیستەنبوڵ "هاورێ نزیکەکانى بانگ بکەم بۆ یەکێک لە چێشتخانەکانى بسفۆر  لە ئیستەنبوڵ، بەڵام..".

خەدیجە دوبارە داوا لە دەسەڵاتدارانى سعودیە دەکات چارەنوسى دەزگیرانەکەى دیاری بکەن، دواى ئەوەى لە رۆژى سێشەممە(2ى تشرینى یەکەمى 2018) چووە کونسوڵخانەى ئەو وڵاتە لە ئیستەنبوڵ و نەهاتەوە دەر و هەتا ئیستاش بە فەرمى چارەنوسى یەکلانەبووەتەوە.


PM:03:25:14/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 6708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو