نوێترین زانیاری له‌سه‌ر نرخی به‌نزین
نرخی بەنزین هێشتا دابەزیوەتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، حكومه‌ت خۆی رێگه‌یداوه بارزگانان به‌نزین به‌و نرخه بفرۆشن و هیچ چاودێرییه‌كی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی دانه‌ناوه.
مه‌هدی مه‌حمود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له پرسی هێنانی سووته‌مه‌نیدا به‌تایبه‌ت به‌نزین حكومه‌ت ده‌ستی بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی واڵا كردووه و ئه‌وانیش هه‌ركات نه‌وتی خاو كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه ده‌ست به گرانبوونی نرخی به‌نزین ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆی چاودێری له‌سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی دا‌نێت و نه‌هێڵێت بازرگانان به ئاره‌زووی خۆیان یاری به نرخه‌كان بكه‌ن، ئه‌وكات نرخه‌كان به‌و جۆره گران نابن كه ته‌نها هاوڵاتی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت".
له باره‌ی جیاوازی نرخی به‌نزین له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، مه‌هدی مه‌حمود كه‌له هه‌مانكاتدا سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیشه وتی: "له‌وێ حكومه‌ت خۆی پاڵپشتی سووته‌مه‌نی ده‌كات و ناهێڵێت نرخه‌كان به‌رزببنه‌وه، چونكه كاتێك نه‌وتی خاو بۆ پاڵاوگه‌كان ده‌نێرێت، دواتر به‌نزینه‌كه به 350 بۆ 400 دینار ده‌داته به‌نزینخانه حكومییه‌كان و ئه‌وانیش لیترێكی به 450 دینار ده‌ده‌نه شۆفێران، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كاره ناكات".
ماوه‌یه‌كه نرخی سووته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌نزین رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه نرخه‌كه له جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه و بازاڕی سووته‌مه‌نیش ئازادكراوه.
AM:11:33:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 29676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت