دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌م شوێنانه وه‌ریده‌گرن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوو وه‌زاره‌ت مووچه وه‌رده‌گرن.
سەرچاوەکی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2018، مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت".
هاوكات سامان حسێن، سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه پێی راگه‌یه‌ندراوه كه رۆژی دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شكرا.
پێشتریش مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، دارایی دابه‌شكراوه.
AM:08:46:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 20432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت