قه‌شه برۆ‌نسن گه‌یشته لای تره‌مپ و نزای بۆ كرد
نزاکردنی برۆ‌نسن بۆ ترەمپ
وێستگه نیوزـ
دوای ئازادكردنی له‌لایه‌ن توركیاوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشوازی له قه‌شه ئاندرو برۆ‌نسن كرد، كه ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵه توركیا ده‌سته‌به‌سه‌ره و قه‌شه‌ش نزای بۆ سه‌رۆك كرد.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به كۆشكی سپی و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، قه‌شه‌كه سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی كۆنگرێسی كرد و دوای به‌یه‌ك شادبونه‌وه‌یان، قه‌شه ئاندرۆ، نزای بۆ تره‌مپ كرد.
رۆژی 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، چواره‌مین دانیشتنی قه‌شه برۆ‌نسن له شاری ئیزمیر به ڕێوه‌چوو، تێیدا دادگا بڕیار سێ ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر قه‌شه‌كه‌دا سه‌پاند، به‌ڵام به گوێره‌ی یاساكانی توركیا، هه‌ر كه‌سێك دوو ساڵ له به‌ندیخانه به‌سه‌ر ببات ئازاد ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه دوو ساڵ زیاتره ده‌ستبه‌سه‌ره، یاساكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا و ئازاد كرا.
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوز، دادگاییكردنی ئه‌و قشه‌یه زیاتر له سیناریۆ ده‌چێت، كه دواجار چوار له شایه‌تحاڵه‌كان، شایه‌تی خۆیان گۆڕی بوو.
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا گرژی تێكه‌وتبوو، وه‌ك سكای نیوزیش ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ره‌نگه ئازادكردنی قه‌شه‌كه، هه‌وڵێكی ئه‌نقه‌ره بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن و بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ئه‌و قه‌شه ئه‌م‌ریكییه‌یان له ساڵی 2016ه‌وه ده‌ستگیركردبوو.
PM:11:59:13/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت