سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و نوێنه‌ری ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر كۆبونه‌وه
چەکدارانی تالیبان
وێستگه نیوزـ
بزوتنه‌وه‌ی تالیبان دانی نا به‌وه‌ی له وڵاتی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ نێردراوی ئه‌مریكا بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له ئه‌فغانستان كۆبونه‌ته‌وه.
سایتی سكای نیوز له‌زاری ئه‌ندامێكی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان بڵاویكرده‌وه كه رۆژی هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، زاڵمای خه‌لیل زاد، نێردراوی ئه‌مریكا بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان و سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی و بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته كردوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی تالیبان رایگه‌یاند كه چاوپێكه‌وتنی نێوان خه‌لیلزاد و سه‌ركرده‌كانی تالیبان له ده‌وحه-ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر بووه.
هه‌فته‌ی رابردوو، بزوتنه‌وه‌ی تالیبان كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه بیانییه‌كانی له ئه‌فغانستان كرده تاكه مه‌رج بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ له‌و وڵاته.
هه‌ر له هه‌فته‌ی رابردوشدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایكرد كه له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا 8 هه‌زار و 50 كه‌س له ئه‌فغانستان كورژراون و رایگه‌یاند كه نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له كرده‌وه‌ی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراودا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:10:27:13/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت