ئێران ده‌روازه‌ی سنوریی شه‌لامچه‌ی به‌روی عیراقدا داخست

‌دەروازەی شەلامچە-دیوی ئێران و عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

رێكخراوی ئاروه‌ند، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئابوریی ئازاد، داخستنی ده‌روازه‌ی سنوریی شه‌لامچه‌-ی له‌گه‌ڵ عیراق راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ لایه‌نی عیراقی گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ عیراق "ژێرێخانی پێویست" بۆ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ نییه‌.

محه‌مه‌د نه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی بازرگانی له‌ رێكخراوی ئاروه‌ند-ی ئێران به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی راگه‌یاند: له‌ دیوی ئێرانه‌وه‌ هیچ كێشه‌كه‌یه‌ك له‌ ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌دا نییه‌، به‌ڵام دیوی عیراق ژێرخانی پێویست و گونجاوی نییه‌.

وتیشی: لایه‌نی ئێران له‌ ناوچه‌ی ئاروه‌ند رێگه‌وبانی چاككردوه‌ و ژێرخانی پێویستیشی بۆ خاڵه‌ گومرگییه‌كان داناوه‌، ناوبراو ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ به‌شی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌كه‌ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ داخراوه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تا كاتێكی نادیار راگیراوه‌.

ده‌روازه‌ی سنوریی شه‌لامچه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای به‌سره‌ ته‌نها 30 كیلۆمه‌تر له‌ مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و شاره‌وه‌ دووره‌.

رۆژنامه‌ هه‌زاران عیراقی به‌بێ ڤیزا له‌ ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌وه‌ ده‌چونه‌ ناوچه‌ی ئازاد له‌ عه‌بادان و خوره‌مشه‌هر، زۆربه‌ی ئه‌و عیراقییه‌كانه‌ش بۆ گه‌شت و كڕینی كه‌لوپه‌ل ده‌چون، چونكه‌ له‌و ناوچانه‌ نرخیان له‌چاو نرخه‌كانی عیراق هه‌رزانتر بوو.


PM:06:49:13/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت