میراتگری ته‌ختی شاهانه‌ی عیراق خۆی بۆ پۆستێكی وزاری كاندید ده‌كات
الشریف حسێن بن عه‌لی حسێن
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت ئاشكرایكرد كه نزیكه‌ی 200 كه‌سایه‌تیی به‌توانانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا خۆیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی عیراق به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كاندید كردوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش میراتگری ته‌ختی شاهانه‌ی پێشوی عیراقكه كه داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌ویستوه ناوی بهێنرێت، بڵاویكرده‌وه: له‌نێو 36 هه‌زار كه‌س كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆیان بۆ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندید كردوه، 200یان به‌توانان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزن، له‌نێویشیاندا (الشریف حسێن بن عه‌لی حسێن)، میراتگری ته‌ختی شاهانه‌ی سه‌رده‌می پاشایه‌تیی عیراق هه‌یه كه خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كاندید كردوه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراو دیراسه‌ی سی ڤی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ده‌كات و باشترینیان پێشكه‌ش به كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات تا پشتیوانی‌یان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت، پاشان ناوه‌كان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات تا له‌وێوه متمانه‌یان پێ ببه‌خشرێت.
به‌پێی رێنماییه‌كان پێویسته ئه‌وانه‌ی به ئه‌لیكترۆنی خۆیان كاندید كردوه، زانیاریی كه‌سی بنوسن و ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ش ئاشكرا بكه‌ن كه ئینتیمایان بۆ هه‌یه.
الشریف حسین بن عه‌لی حسێن له ساڵی 1956 له به‌غدا له‌دایكبووه و له به‌ریتانیا و لوبنان له ژیانی مه‌نفادا ژیاوه و كوڕه بچوكی شازاده به‌دیعه‌یه و ئێستا سه‌ركردایه‌یی بزوتنه‌وه‌ی شاهانه‌ی ده‌ستوریی عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت میراتگری شه‌رعیی فه‌یسه‌لی دووه‌می پادشای پێشوی عیراقه و هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی ده‌دات كه له 14ی ته‌مموزی 1958 له عیراقدا روخا.
حسێن بن عه‌لی خوێندنی دواناوه‌ندیی له خوێندنگه‌ی برمانا له لوبنان ته‌واو كردوه و دواتر بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له بواری ئابوری له زانكۆی بێرمنگهام-ی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه، پاشان له زانكۆی ئێكسس له ئه‌مریكا بوه‌ته خاوه‌نی بڕوامانه‌ی ماسته‌ر له هه‌مان بواردا.
PM:06:30:13/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت