سیسی: تا له ده‌سه‌ڵاتدا بم، ئیخوان موسلیمن له میسر رۆڵیان نابێت
عه‌بدولفه‌تاح سیسی
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی میسر رایگه‌یاند تا له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت، گروپی ئیخوان موسلمین له‌و وڵاته‌دا هیچ رۆڵێكیان نابێت.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئه‌لشاهید"ی رۆژانه‌ی كوه‌یتی، وتی: "تا له ده‌سه‌ڵاتدا بم گروپی ئیخوان موسلمین هیچ رۆڵێكیان له میسردا بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گه‌لی میسر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و گروپه قبوڵ ناكات، چونكه وه‌ك وتی "فیكری ئیخوان موسلمین دژی ژیانه".
له چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌رۆكی میسر گروپی ئیخوان موسلمینی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی "له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی وه‌ك یه‌مه‌ن و لیبیا ئاژاوه‌یان دروست كردووه".
عه‌بدولفه‌تاح سیسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بی به‌هۆی واقیعێكی هه‌ڵه‌وه دروستبووه كه به هه‌ڵه چاره كراوه".
پێشتر سیسی كه به‌پێی ده‌ستووری میسر له 2022دا ویلایه‌تی دووه‌می كۆتایی دێت، رایگه‌یاند كه بڕیاری ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گروپی ئیخوان موسلمین له میسر له ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه.
له ته‌مموزی 2013دا سوپای میسر به سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی كه له‌وكاته‌دا وه‌زیری به‌رگری بوو، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر كه سه‌ر به ئیخوان موسلمین بوو، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادا و خستیه زیندانه‌وه.
حكومه‌تی میسر گروپی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی پۆلێنكردووه و چالاكییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پاره‌وپولی رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامیدا و به‌رپرسیارێتی ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته روویانداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌رباز و هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه: BBC
PM:04:38:13/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت