یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران: ئێران وەک پێشتر ناتوانێت ھەموو کاڵایەک ھەناردەی ھەرێم بکات

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
مستەفا عەبدورەحمان سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، ئێران وەک پێشتر ناتوانێت ھەموو کاڵایەک ھەناردەی ھەرێمی کوردستان بکات.


مستەفا عەبدوڕەحمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئێران لەم کاتەدا ناتوانێت ھەندێک کاڵا بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوان بە دوای سەرچاوەی تردا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بازارەکانی ھەرێم کەموکورتییان بۆ دروست نەبێت.

ناوبراو ئەوەشی خستەروو، ھەرێمی کوردستان دەرفەتی فراوانی بۆ بازرگانی ھەیە و دەروازەیەکیشە بۆ شارەکانی عیراق.

ھەروەک ئەوەشی روونکردەوە: "ئەتوانین لەگەڵ ئەو شاندانەی ھاتونەتە ھەرێم کارەکانی خۆمان ئەنجام بدەین وئێمە خۆشحاڵین بەھاتنیان".

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان وتیشی: "ئێستا لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستاندا گرانی بوونی نییە و ھەوڵدەدەین بارزگانەکانی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت تورکیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجام بدەن".

هــ. ر


PM:12:19:13/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 13664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو