ئه‌و شوێنانه‌ی سبه‌ینێ مووچه‌ وه‌رده‌گرن ئاشكرا بوو

‌دابەشکردنی مووچە بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ دوو وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


سەرچاوەکی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی ته‌مموزی 2018، مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شكرا.

پێشتریش مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، دارایی دابه‌شكراوه‌.


AM:10:17:13/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 38508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو