تورکیا قەشە ئەمریکیەکەی ئازادکرد

‌قەشە برۆنسن

وێستگە نیوز-

دادگای تورکیا ئەو قەشەیەی ئازادکرد کە دەستگیرکردنیی بوبوە هۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دادگای سزا سەختەکانی تورکیا لە ئیزمیر بڕیاری ئازادکردنی قەشە برۆنسنی ئەمریکی دەرکرد.

دادگای تورکیا سەرەڕای ئازادکردنی ناوبراو سزای قەدەغەکردنی گەشتیشی لەسەر هەڵگرت کە پێشتر ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابوو و نەیدەتوانی بەهیچ شێوەیەک گەشتی دەرەوەی تورکیا ئەنجامبدات.

دەستگیرکردنی قەشە ئەمریکیەکە لەلایەن تورکیاوە بوبوە هۆی ئاڵۆزبووونی پەیوەندیەکانی ئەو دوو وڵاتە و ئەمریکاش وەک وەڵامێک بۆ سووربوونی تورکیا لەسەر ئازادنەکردنی قەشەکە چەندین سزای ئابووری بەسەر ئەنقەرەدا سەپاند.



PM:05:18:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو