ئارام قادر: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی ھاوپه‌یمانی دیاری ده‌كه‌ین
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ھاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ھه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی ھاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن و ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی ھاوپه‌یمانی دیاری ده‌كه‌ن.
ئارام قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ھاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و به‌رپرسی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی ھاوپه‌یمانی، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند كه "ھاوپه‌یمانی وه‌ك بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی ھه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنییه‌وه ئه‌وه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م بزاڤه په‌یوه‌ست نییه به تاكێك یان كه‌سێك و كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه یان به گرووپێكه‌وه، به‌ڵكو دیدگایه‌كی نیشتمانییه و بیروبۆچوونێكه كه كۆكه‌ره‌وه‌ی ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه ھاوپه‌یمانی به رۆشتنی دكتۆر به‌رھه‌م كاروباری ناوه‌ستێت و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌رده‌وام ده‌بێت له كار و ئه‌ركی خۆیدا".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری وازھێنانی به‌رھه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی حزبه‌كه بوو، له‌سه‌ر كار و قورسایی ھاوپه‌یمانێتییه‌كه، ئارام قادر وتی: "ھه‌ر ھاودیدێك له ریزه‌كانی ھاوپه‌یمانی دوور بكه‌وێته‌وه، ئێمه پێی نیگه‌رانین و زیانیشی ده‌بێت، به‌ڵام ھاوپه‌یمانی ھێز و توانایه‌كی ھه‌یه كه ده‌توانێت قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كارا و چالاكانه‌تر ھه‌وڵ بدات ئه‌و برینانه ساڕ‌ێژ بكات و بتوانێت له داھاتوویه‌كی نزیكدا ھاوپه‌یمانی وه‌ك ھێزێكی كاریگه‌ر بخاته‌ڕوو".
ئارام قادر كه له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانێتییه‌كه، ئه‌ركی گه‌وره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ و رۆژانه له‌نێو به‌رپرسانی تری حزبه‌كه‌یدا زۆرترین سه‌رقاڵی و جوڵه‌ی ھه‌یه باس له‌وه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ به‌رھه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ژماره‌یه‌ك له ھه‌ڤاڵه‌كانی كه پێشتر له‌نێو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا بوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو یه‌كێتی، له‌ھه‌مانكاتدا به ئومێده‌وه باس له‌وه ده‌كات كه بتوانن خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر ئیش و كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و كه خۆی پێشتر به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی نه‌ھزه‌ی ئیسلامی، دوای یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبونی ئیسلامی پۆستی باڵای ھه‌بووه، پاشان یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و به‌رپرسی رێكخستنی حزبه‌كه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بووه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه ده‌كات كه "ھاوپهیمانێتییهكهمان له كادرانی ھه‌موو پارت و پاشخانه سیاسییه جیاوازه‌كانی تێدایه و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی زۆری تێدایه كه پێشتر سه‌ربه‌خۆ بون و تائێستا سیاسه‌تیان نه‌كردووه".
وتیشی: "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ھه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی ھاوپه‌یمانی ده‌كه‌ین، له‌كاتێكی نزیكیشدا ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی ھاوپه‌یمانی دیاری ده‌كه‌ین و ده‌توانین له‌و پێكھاتهیهی ھاوپه‌یمانی پێویستیه‌تی دیاری بكه‌ین و وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌ھێز له ھه‌رێمی كوردستان چ له رووی سیاسی و رێكخستنه‌وه بتوانێت له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت".
له ھه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی په‌رله‌مانی عیراق، ھاوپه‌یمانی به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریكرد و دوو كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستھێنا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رھه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی، قسه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ش ھه‌یه كه ئایا چونه‌ته نێو لیستی یه‌كێتی یان وه‌ك ھاوپه‌یمانی ماونه‌ته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ھاوپه‌یمانی له‌و باره‌یه‌وه روونیكرده‌وه كه "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له‌راستییه‌وه و ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره په‌رله‌مانتاری ھاوپه‌یمانین و نوێنه‌ری ھاودیدهكانی خۆیانن له به‌غدا و ئه‌و ده‌نگانه‌ی ھێناویانه ده‌نگی ھاوپه‌یمانییه، بۆیه ئه‌و فراكسیۆنه فراكسیۆنی ھاوپه‌یمانییه".
ئارام قادر كه به‌رپرسی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی ھاوپه‌یمانییه و حزبه‌كه بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بایكۆتی پڕۆسه‌كه‌ی كرد باس له ھۆكاری ئه‌و بڕیاره ده‌كات، "پێشتر ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی رامانگه‌یاند كه به‌شداری ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینییهكمان ده‌كرد كه پێشبینییه‌كی راست و ته‌واو ده‌رچوو به‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كی گه‌وره ده‌كرێت له پڕۆسه‌كه‌دا، ئه‌و ده‌نگانه‌شی كه ھاتووه بۆ ھاوپه‌یمانی و ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستھێنانی كورسییه‌ك ھه‌یه بریتییه له ھاوسۆزی و پشتیوانی ھاووڵاتیان و ده‌نگده‌رانی كوردستان بۆ ھاوپه‌یمانی".
پێشتر ھاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ی خاوه‌نی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی گه‌وره بوو به‌ناوی خه‌ندان كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ به‌رھه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ده‌گه‌ڕایه‌وه و كه‌ناڵێكی ئاسمانی و رادیۆ و ماڵپه‌رێكی له خۆگرتبوو، سه‌دان راگه‌یه‌ندكار له‌و كه‌ناڵانه‌دا كاریان ده‌كرد.
به‌ڵام به وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ھاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له ئێستادا خه‌ندان ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ھاوپه‌یمانێتییه‌كه نه‌ماوه، له داھاتووشدا ھاوپه‌یمانێتییه‌كه خاوه‌نی پلان و به‌رنامه‌ی خۆی ده‌بێت تاوه‌كو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی كاریگه‌ری خۆی ھه‌بێت له ھه‌رێمی كوردستاندا.
ھاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه له ھه‌رێمی كوردستان و به سه‌رۆكایه‌تی به‌رھه‌م ئه‌حمه‌د جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، پاش وازھێنانی له‌حزبه‌كه‌ی له ساڵی 2017 دامه‌زرا، سه‌ره‌تا وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ به‌شداریكردن له ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 17ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017 خۆی تۆمار كرد.
له ڕۆژی 10ی كانوونی دووه‌می 2018 به به‌شداری 650 ئه‌ندام كۆنگره‌ی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا و به‌رھه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌كو سه‌رۆكی ھاوپهیمانیهتییهكه ھه‌ڵبژێردرا.
رۆژی 19ی ئه‌یلولی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به فه‌رمی رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی به‌رھه‌م ساڵح ـ یان بۆ پهیوهندیكردنهوهی به یه‌كێتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نامه‌كه‌ی په‌سندكردووه ، دواتریش وه‌ك كاندیدی حزبه‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستنیشانكرا.
له ھه‌مان رۆژ و پاش راگهیهندنهكهی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ھاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رھه‌م ساڵح له سه‌رۆكایه‌تی ھاوپه‌یمانی راگه‌یاند.
له راگهییهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌كرابوو، به‌رھه‌م ساڵح و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ھاوپه‌یمانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شكردووه، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ھاوپه‌یمانیش داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه.
PM:02:49:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 8736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت