قوباد تاڵه‌بانی: عه‌مید نه‌ریمان خزمه‌تێكی باشی به هاتووچۆ كردووه
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز -
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوبه‌ری پێشوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌مید نه‌ریمان به‌ڕێوبه‌ری پێشوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی: "به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك عه‌مید (نه‌ریمان عه‌زیز) به‌ڕێوبه‌ری پێشووی هاتووچۆی سلێمانیمان بیست، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه وهه‌ڤاڵانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانین".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "خوالێخۆشبوو، كاك عه‌مید نه‌ریمان له راپه‌ڕاندی كاره‌كانی خۆی، خزمه‌تێكی باشی به بواری هاتووچۆ كرد له شاری سلێمانی، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پێ‌زانین و به‌رز نرخاندنه".
نووسیویشیه‌تی: "له په‌روه‌ردگارمان داوایه گیانی كۆچكردوو، به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، ئارامی و سه‌بوورییش به هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت، ئومێده‌وارین ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت".
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
PM:01:21:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 43672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت