به‌هۆی هه‌ره‌سی ناعورێكهوه، سێ كه‌س بوون به‌ژێر خاكه‌وه
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌هۆی هه‌ره‌سی ناعورێكهوه له گوندێكی ناحیه‌ی مه‌یدان، سێ كه‌س بوون به‌ژێر خاكه‌وه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌گوندی حه‌سار سه‌ربه ناحییه‌ی مه‌یدان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌كاتێكدا بهحهفاره سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی ناعوری ئاوبوون زیاتر له (10) مه‌تر ناعورهكهیان قوڵ كردوه و خۆیان له‌نێویدا بوون له‌پڕ لێواری ناعورهكه ده‌ڕوخێت به‌سه‌ریاندا".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا شۆفێری حه‌فاره‌كه رزگاری بووه و سێ هاوڵاتی 10 مه‌تر خاك به‌سه‌ریاندا كه‌وتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ن له ژێر گڵه‌كه‌وه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و سێ هاوڵاتیه دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن و خه‌ڵكی گوندی حه‌سارن و به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناعوری ئاو بۆ به‌كارهێنانی كشتوكاڵ روویان له‌و ناوچه‌یه كردووه".
AM:10:58:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت