ناوی خوێندكارانی وه‌رگیراو له زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی خوێندكارانی وه‌رگیراوی ئه‌مساڵی بۆ زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئەنجامی زانكۆلاین و هاتنەوەی ناوی خوێندكارانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگه حكومییه‌كان راگەیەندرا و خوێندكاران ده‌توانن به لە رێگەی ناو و وشەی تێپەڕی تایبەت بە خۆیانەوە بزانن له چ زانكۆ و په‌یمانگه‌یه‌ك وه‌رگیراون.
به گوێره‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئه‌مساڵ هه‌ر قوتابییه‌ك كۆنمره‌ی 60.63 به‌سه‌ره‌وه بێت، له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان كورسی خوێندنی بۆ ته‌رخانكراوه.
پێشتر خه‌تاب شێخانی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن به هه‌ر چوار سیستمه‌كه (پارالێل، راسته‌وخۆ، ئێواران، زانكۆلاین) پلانی وه‌رگرتن بریتیی بوو له 39 هه‌زار و 57 كورسی خوێندن.
خه‌تاب شێخانی وتی: "ژماره‌ی پێشكه‌شكاران بریتیی بووه له 54 هه‌زار و 42 خوێندكار. ژماره‌ی وه‌رگیراوان بریتییه له 28 هه‌زار و 609 قوتابی وه‌رگیراون و رێژه‌ی وه‌رگرتن زیاتره له سه‌دا 53یه و ئه‌و رێژه‌یه زیاتریش ده‌بێت، چونكه كورسی به‌تاڵ ماوه و پڕده‌كرێنه‌وه".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵێك ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان (860) ده‌رچووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ره‌وانه نه‌كردووه (Submit) بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه و، (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، ده‌توانن رۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (10/14) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێ، به شێوه‌یه‌ك به پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد كه "كات و ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به به‌شه‌كانیان و تۆماركردنی سكاڵا تا رێكه‌وتی 2018/10/20 ده‌بێت و، سكاڵاش له مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكاریی زانكۆكان ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا داوایشی له خوێندكاران كرد بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌و به‌ش و كۆلێژانه‌وه بكه‌ن كه ناوه‌كانیانی لێ هاتووه‌ته‌وه تا ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن بكه‌ن، چونكه رێكه‌وتی 2018/10/21 یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی قۆناخی یه‌كه‌م ده‌بێت له زانكۆكانی كوردستان".
بۆ زانینی ئه‌نجامی وه‌رگرتن كلیك لێره بكه
AM:10:46:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت