‌به‌ ڤیدیۆ... گه‌ریلا فڕۆكه‌یه‌كی توركیای خسته‌خواره‌وه‌

وێستگه‌ نیوز -

میدیاكانی‌ نزیك له‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان گرته‌یه‌كه‌ی‌ ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی سوپای تورك له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا خرایه‌ خواره‌وه‌.

میدیاكانی‌ نزیك له‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان رایانگه‌یاند كه‌ "رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ر، گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه‌، له‌ ده‌ڤه‌ری مه‌تینای سه‌ربه‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا فڕۆكه‌یه‌یه‌كی سیخوڕی سوپای توركیان خسته‌ خواره‌وه‌".

ڤیدیۆی فڕۆكه‌كه‌ پاش خستنه‌ خواره‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی فوڕاته‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌.


AM:10:03:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 5756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو