به‌وێنە و ڤیدیۆ..جوچك رێگه‌ی كه‌لار – سلێمانیی داخست
وێستگه نیوزـ
سه‌دان جوچك له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان به‌ره‌ڵا بوون و به‌هۆیه‌وه رێگه‌ی هاتوچۆی كه‌لار- سلێمانی داخرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ویستراوه ئه‌و ژماره جوچكه له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رییه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی به‌ره‌ڵابونیانه‌وه، سه‌دان جوچك به‌ره‌ڵابوون و رێگه‌ی هاتوچۆیان گرتوه.
وه‌ك له وێنه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، هاوڵاتیان به‌ده‌م روداوه‌كه‌وه چون و چه‌ند توانیویانه كۆیانكردونه‌ته‌وه تا نه‌بن به‌ژێر ئۆتۆمبیله‌وه، تائێستاش هۆكاری به‌ره‌ڵابوونی ئه‌و جوچكانه نازانرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت كه به رێگاوه له قه‌فه‌سه‌كانیانه‌وه به‌ربوبێتنه‌وه.
PM:11:02:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 37740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت