وێستگه‌ نیوز ناوی ئه‌و هاوڵاتییه‌ كوردانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

شه‌وی رابردوو له‌ ده‌ریای ئیجه‌ به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به‌ 35 سه‌رنشینه‌وه‌ نقوم بوو، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی په‌نابه‌رانی كوردستانیش رایگه‌یاند كه‌ 14 له‌ هاوڵاتییه‌ خنكاوه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه‌ كوردن و وێستگه‌ نیوز ناوه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه‌.


ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: 14 کەس لەو پەنابەرانەی کە شەوی رابردوو لە دەریای ئیجەدا خنکاون کوردن و دانیشتووی پارێزگای دھۆکن کە ئەوانیش بریتین لە :1- عیسا عەبدوڵڕەحمان ئەحمەد، 2- عەبدوڵا عیسا عەبدولرەحمان، 3- هەنار عیسا عەبدولرەحمان، 4- یوسف عیسا عەبدولرەحمان، 5- یونس عیسا عەبدولڕەحمان، 6- مەریەم عیسا عەبدولڕەحمان، 7- مەوحد مەهاباد ئیسماعیل، 8- شۆڕش عەبدولوەهاب ئیسماعیل، 9- هەنار هاشم حەمید، 10- هێرش شۆڕش عەبدولوەهاب، 11- سولنا شۆڕش عەبدولوەهاب، 12- یوسف شۆڕش عەبدولوەهاب، 13-هارون شۆڕش عەبدولوەهاب و 14- دڵکەش شۆڕش عەبدولوەهاب.

ئاری جەلال ئەوەشی خستەڕوو: نوێنەرەکانیان لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی دەریاوانیی تورکیادا بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووانی ئەو رووداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 14 کەسە خەڵكی پارێزگای دهۆکن و کوردن.

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی زانیاریەکان لە کۆی ئەو 35 پەنابەرەی کە لەناو یەختەکەدا بوون تەنها یەک پەنابەری عیراقی رزگاری بووە.

وتیشی، "تەنها تەرمی 15 کەس لەو پەنابەرانە دۆزراوەتە وە چارەنوس و رەگەزنامەیان ئەوانیدیکە نادیارە".



PM:04:25:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 7440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو